هەرێم نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی پێنجەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی حزبەکە بەشداری لە کۆنگرەکەدا ناکەن.
لە کۆنگرەی پێنجەمی یه‌كێتی 600 ئه‌ندامی كۆنگره‌و ژماره‌یه‌ك سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشداری دەبن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەم کۆنگرەیەی یەکێتی ژمارەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بۆ 10 کەس کەمدەکرێنەوە و پێشنیازیش کراوە، سێ ئەنجومەن بەناووەکانی:
-ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان
-ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی دروست بکرێن
-هەروەها ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بۆ 51 ئەندام كه‌مده‌كرێته‌وه كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی پشتیوانیی راسته‌وخۆ سه‌رۆكی یەکێتی خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
ئەمەش لە کاتێکدایە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکێتی بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەن، ژمارەیەکیان وەک هەڵوێست بایکۆتی کۆنگرەیان کردووە و ژمارەیەکی دیکەشیان ئەوانەن کە لە 8ی تەمموز لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بە بڕیارێک لە ریزەکانی یەکێتی دوورخرانەوە.