هەرێم نیوز
مه‌سرور بارزانی: سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردوه، به‌زوترینكات به هانای لێقه‌وماوانی روداوه‌كه‌ی حه‌مدانیه‌وه بچن و ئێستاش ئاماده‌یی بۆ هه‌مو هاوكارییه‌كی پێویست دوپاتده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەت:
ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .
پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم ، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات . هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .
دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان