هەرێم نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانییە کرد.
شەوی رابردوو، هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگری گرت. د. سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رووداوی گوت، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 100 کەسی تێپەڕاندووە و سەدان کەسی دیکەش بریندارن.
لە پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون".
دەقی پرسه‌نامه‌کەی له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
له خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. هيواى زوو چاكبوونه‌وه بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين. له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/27