هەرێم نیوز
دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگای كه‌لار، ئازادكردنی كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به كه‌فاله‌ت ره‌تكرده‌وه كه له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم راگیراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ، پارێزه‌ری كه‌ریم عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، داواكاری ئازادكردنی ناوبراوی به كه‌فاله‌ت پێشكه‌ش به دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار كرد، به‌ڵام دادوه‌ر ره‌دیكرده‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه كه‌ریم عه‌لی له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تی دارایی، چووه به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری راگرتنی درا تا ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
سكاڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به پشتبه‌ستن به ماده‌ی (2)ی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمار كراوه.
كه‌ریم عه‌لی، پێشتر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له بوونی حاڵه‌تی نایاسایی و قاچاخی له ده‌روازه‌ی (په‌روێزخان) كرد كه ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نێوان ئێران و هه‌رێمه له گه‌رمیان، له‌دوای به‌رنامه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی له كۆنگره‌كه‌ی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی دایه‌وه و چه‌ند رۆژێك دواتر سكاڵای له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌سه‌ر تۆماركرد و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا.