هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زیاتر له 11 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستگیركردنی 5 تۆمه‌تباری راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بڕی زیاتر له (11) یانزه‌كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا".
ئەوەشخراوەتەڕو، "دوای ده‌ستبه‌رداگرتنی بڕی (11) یانزه كیلۆ و (650) گرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستاڵ له‌شاری هه‌ولێرو ته‌واكردنی رێكاره‌یاساییه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، له ڕێكه‌وتی 25ی 9ی 2023 دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایش - سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاساییشی راپه‌ڕین، به‌هاوبه‌شی توانرا (5) پێنج تۆمه‌تبار له شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌ستگیربكرێن له‌گه‌ڵ بڕێكی تر له‌هه‌مان جۆری مادده‌ی هۆشبه‌ر".
ئاماژە بەوەشکراوە، "تۆمه‌تباران په‌ڕوای لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه‌و به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره‌ئه‌قڵیه‌كان ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه".