هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌هۆی ههڵئاوسانهكان و به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، به‌های لیره‌ی توركی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی و به‌جۆرێك یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ره به 27 هه‌زار و 236 لیره، زیانه‌كانی ساڵانه‌ش بۆ زیاتر له 31% زیاتر بون.
پاڵپشتی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ سیاسه‌تی كه‌می ڕێژه‌ی سود سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بوه هۆی قه‌یرانی دراو له كۆتایی ساڵی 2021دا و له ساڵی ڕابردودا هه‌ڵاوسانی بۆ سه‌روی 85% زیاتربو.
بانكی ناوه‌ندی كه له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستوه‌ردانی له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی وه‌ستاند بۆ پشتگیریكردنی لیره، رێڕهوهكهی پێچه‌وانه كرده‌وه و له ماوه‌ی دو مانگی له‌سه‌ریه‌كدا دو به‌رزبونه‌وه‌ی به‌هێزی نرخه‌كانی تۆماركرد، له‌دوای گۆڕینی سیاسه‌تی بانكه‌كه، لیره نزیكه‌ی 24% به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
حافیزا ئه‌ركان پارێزگاری بانكی توركیا كۆمه‌ڵێك ڕێوشوێنی ئاشكرا كردبو كه ئامانج لێی پاڵپشتیكردنی لیره و سه‌رنجڕاكێشكردنی زیاتر بو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، ئه‌م ڕێوشوێنانه بریتین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌مترین مه‌رجی سود بۆ حیساباتی لیره كه مه‌رجی پاراستنیان له هه‌ڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو.
ئه‌م هه‌نگاوه ڕێگه به‌و بانكانه ده‌دات كه له توركیا كارده‌كه‌ن ڕێژه‌ی سودی كه‌متر پێشكه‌ش بكه‌ن و پارێزگاری ناوه‌ندی توركیاش پشتڕاستیكرده‌وه كه ئامانجی ڕێوشوێنه نوێیه‌كان بۆ زیادكردنی خواستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌روه‌ت و سامان به لیره.
زۆرێك له ئابوری‌ناسان هۆكاری دابه‌زینی دوباره‌ی دراوی توركی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، سه‌ره‌ڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سود بۆ ئاستێكی بێ وێنه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دو ده‌یه به ڕێژه‌ی 30% ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوده‌كه هێشتا له ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ی وڵات كه‌متره كه نزیكه 60%ه‌وه.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه بانكییه‌كانه‌وه بڵاویكرده‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردو یه‌ده‌گی نێوده‌وڵه‌تی بانكی ناوه‌ندی توركیا زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی 24 ملیار دۆلار، ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه دوای ئه‌وه‌ی بانكه‌كه ده‌ستوه‌ردانی له بازاڕی ئاڵوگۆڕی بیانی ڕاگرت.
هه‌روه‌ها كۆی یه‌ده‌گه‌كانی له 22ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه، نزیكه‌ی چوار ملیار دۆلار زیادیان كردوه، بۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 255 ملیار دۆلار، به‌پێی حیساباتی بانكدارهكان به پشتبه‌ستن به‌و پێوه‌رانه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی ده‌ریانكردوه.
یه‌ده‌گی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی (تهمموز/7)ی ئه‌مساڵ گه‌وره‌ترین زیادبونی هه‌فتانه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه 85 ملیار دۆلار بوه.