دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/09/2023

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادری سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم، داوایەک ئاراستەی سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانی زانکۆکانی هەرێم کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن دەکات، بەمەبەستى وردبینى کردن و هەڵەچنینى داتاکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە (25ـی ئەیلوولی 2023) وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی گشتی راژەی فیدڕاڵی بەمەبەستی وردبینی کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامەى باڵاکان زانکۆکانی هەرێم، کە دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن کۆبوونەوە و تێیدا هەردوولا پشتیوانى و هاوکارییەکانیان بۆ سەرکەوتنى پڕۆسەکە دووپاتکردەوە.

لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم کێشەو گرفتەکانى بەردەم پڕۆسەکە تاوتوێکران و رێگەچارەى چارەسەرکردنیان بۆ دیاریکرا، بۆ ئەمەش وا بڕیارە لەماوەى یەک هەفتە وردبینى کردن لە کۆى پرۆسەکە کۆتاى پێبهێنرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکان دەکات، کە یاساکانى ژمارە (59) و (67) دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى فیدڕاڵی، پێویستە سەردانى ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن، بەمەبەستى وردبینى کردن و هەڵەچنینى داتاکانیان، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر راستى و دروستى ئەو داتایانەى لە فۆرمەکانیان داتا کراوە.

هەروەها هەر دەرچووێک ئەگەر هاتوو لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت لە رێگەى ئێمێڵى وەزارەت ([email protected]) وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستى راستکردنەوەى.

هاوکات وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگادارى دەرچووان دەکاتەوە هەر دەرچوویەک دواى ئەوەى سەرجەم داتاکانى راست و دروست بوو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمى ئەلیکترۆنى داتا بکات و پەسەندى بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەى بێ بەش نەبێت لە دامەزراندن و بەستەرەکە تاکو سبەى سێشەممە کاتژمێر 12ـی شەو کاراییە بۆ دەرچووان.

رۆژی یەکشەممە (24ـی ئەیلوولی 2023)، وەزارەتی تەندروستی عێراق فەرمانی دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکانی بڵاوکردەوە کە دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانن بە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵاتیش خوێندنیان تەواویان کردووە.

بە گوێرەی چەند نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی گشتی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بڕیاری دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانیان دەکردووە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دامەزراندنەکە دەرچووانی کۆلیژەکانی پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی و پەرستاری و تەکنیکی پزیشکی و پەیمانگە تەکنیکییە پزیشکییەکان دەگرێتەوە لە زانکۆ و پەیمانگەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانەوە، لەگەڵ دەرچووانی زانکۆ ناعێراقییەکانیش بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.

هاوکات لە نووسراوەکاندا، ئاماژە بە لیستی ناوی دامەزرامەوەکان کراوە لەگەڵ ئەو فەرمانگە تەندروستییانەی لێی دامەزراون لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژی پزیشكی گشتی کلیک لێرە بکە .
بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلژی پزیشكی ددان کلیک لێرە بکە .
بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژی دەرمانسازی کلیک لێرە بکە .
بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژی پەرستاری  کلیک لێرە بکە .
بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی کۆلیژە تەکنیکییە پزیکشییەکان کلیک لێرە بکە .
بۆ خوێندنەوەی لیستی ناوی دامەزراوانی پەیمانگە پزیکشییەکان  کلیک لێرە بکە .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP