دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/09/2023

ئومێد خۆشناو: ئەگەر ڕیفراندۆم نەکرایە ئێستا حەسەن پلایس لە شوێنەکەی من دەبوو

هەرێم نیوز 

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەگەر ریفراندۆم نەکرایە ئەوا ئێستا 'حەسەن پلایس' لە شوێنی من پارێزگاری هەولێر دەبوو، دەشڵێت، خۆنەچەماندنی ریفراندۆمچییەكان ئەمڕۆژەی دروستكرد". 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە شەشەمین ساڵیادی ریفراندۆم لە هەولێر رایگەیاند، "رۆژی ریفراندۆم رۆژێكی شانازییە و ئیرادە و خۆنەچەماندنی ریفراندۆمچییەكان ئەمڕۆژەی دروستكرد".

هەروەها ئومێد خۆشناو لە وەڵامی پرسیارێکی محەمەد جەمال پەیامنێری هەولێری هەرێم نیوز لەبارەی 'حەسەن پلایس' ەوە وتی، "ئەگەر ڕیفراندۆم نەکرابووایە 'حەسەن پلایس' لەشوێنی من دەبووە پارێزگاری هەولێر". 

وتیشی، هەر کەسێک کاتی خۆی و ئێستاش دژی ڕیفراندۆم بێت، ئەوا با گومان لە کورد بوونی خۆی بکات. 

جەختیشی کردەوە، ئەو جۆرە کەسانە، بابەتە سیاسییەکانیان تێکەڵکردووە و داشۆراون لە هەموو بەها ئەخلاقییەکان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP