دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/09/2023

ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد هەرەشەی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی لە جەندین کەس کردوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر> لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک کە خاوەنی زیاتر لە(١٠) کەناڵی تلیگرامە و ڤیدۆی نەشیاوی چەندین کەسی بلاو کردۆتەوە تۆمەتبار ( ک ، م ، م) بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، چونکەلەلایەن داد خوازێک سکاڵای لەسەر تۆمار کرابو ،دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە خاوەنی زیاتر لە(١٠)کەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلیگرام و گرتەڤیدۆی نەشیاوی چەندین ئافرەت و پیاوی بلاو کردۆتەوە و هەڕەشەی لەچەندین کەسی تریش کردوە.

هەروەها بەدەیان گرتەڤیدۆی نەشیاوی کەسانی تر لەئامێری مۆبایلەکەی هەیە. ناوی کەناڵەکانی لە تلیگرام ئەمانەی خوارەوەیە:

١-دادگای CTS خاوەنی گروپ

٢-دادگای CTS -1 خاوەنی گروپ

٣-خەێاڵی دڵەکان/ خاوەنی گروپ

٤-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ

٥-دادگای لەشفرۆشان /ئەدمینی گروپ

٦-مەلەف چیەکانی تلیگرام/ئەدمینی گروپ

٧-دیوەخانی ساتۆر/ئەدمینی گروپ

٨-لێت نابورم / ئەدمینی گروپ

٩-شەوەزەنگ / ئەدمینی گروپ

١٠-درۆ خۆشەها/ ئەدمینی گروپ

١١-کاستۆ گروپ/ ئەدمینی گروپ

١٢-مانگی گەردون/خاوەنی گروپ هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر ئەم تۆمەتبارە هەیە با سەردانمان بکات بۆ تۆمار کردنی سکاڵا لەسەری. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP