دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/09/2023

ئومێد خۆشناو: بڕیاری دادگەی فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سیاسییە نەک یاسایی

هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: بڕیارەکانی داداگای فیدڕاڵی ئەوەندەی سیاسین ئەوەندە یاسایی نین، سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چۆن بێت، پابەندی ئەوان دەبن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕیارەكانی ئێستا و پێشوی دادگای فیدڕاڵی ئەوەندەی بڕیاری سیاسین ئەوەندە بڕیاری یاسایی نین و وتشی "بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان چاوەڕێی راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمین بۆ ئەوەی بزانین بە چ جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیارە بكەین و راسپاردەی حكومەتی هەرێم چۆن بێت پابەندی ئەوە دەبین."

دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دەبێت ئەندامەگانی مووچەی پێنج ساڵی رابردووشیان بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێننەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP