هەرێم نیوز
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند، 32 نه‌خۆشی نوێ تۆماركراون له گه‌وره‌ساڵان و منداڵاندا، 903 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردوه كه ئه‌مه‌ش به‌راورد به رۆژی 13ی ئه‌م مانگه زیادی كردوه.
نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به توشبوانی شێرپه‌نجه له شاری سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌میشه به‌رده‌وامین بۆ خزمه‌تكردنی توشبوانی شێرپه‌نجه، له‌هه‌مو به‌ربه‌ست و قه‌یرانه‌كاندا هیوایه‌ك بوه بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه".
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی ئه‌مڕۆ، نه‌خۆشخانه‌ی هیوا باسی له‌وه‌كردوه، "32 نه‌خۆشی نوێ تۆماركراون له گه‌وره‌ساڵان و منداڵاندا، 903 نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوایان كردوه، دو هه‌زار و 732 پشكنینی تاقیگه‌ی جۆراوجۆر ئه‌نجام دراون بۆ نه‌خۆشه‌كان، جگه له‌وه‌ش 133 نه‌خۆش چاره‌سه‌ری كیمیایان وه‌رگرتوه.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "150 نه‌خۆش پشكنینی سۆنه‌ر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوه، 87 نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا داخڵ بون، 3530 نه‌خۆش سه‌ردانی به‌شی ده‌رمانخانه‌یان كردوه و ده‌رمانی پێویستیان وه‌رگرتوه، 67 نه‌خۆش له‌قاوشه جۆراوجۆره‌كانی نه‌خۆشخانه داخڵ كراون، نۆ نه‌خۆشیش پشكنینی مۆخیان بۆ ئه‌نجامدراوه، 54 نه‌خۆش له‌به‌شی چاره‌سه‌ری سروشتی چاره‌سه‌ریان بۆ ئه‌نجامدراوه، هه‌شت نه‌خۆش له‌لایه‌ن به‌شی ده‌رونیه‌وه بینراون".