دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 14/09/2023

مەکسیک دۆزینەوەی پاشماوەی دوو بوونەوەری ئاسمانی نمایشکرد

هەرێم نیوز
مەکسیک دۆزینەوەی پاشماوەی دوو "بوونەوەری ئاسمانی"پیشاندا کە تەمەنیان نزیکەی هەزار ساڵ دەبێت.

لە یەکەم چالاکیی فەرمی مەکسیکدا سەبارەت بە شتە نەناسراوەکان پاشماوەی گوماناوی دوو مۆمیای "نا مرۆڤ" نیشانی یاسادانەران درا کە دوو تەرمی چرچ و لۆچ و خاوەن دوو سەری بچووک بوون، لەلایەن جەیمی ماوسانەوە، ڕۆژنامەنووسێکی وەرزشی کە بووەتە زانخوازی شتە نامۆکان لەسەر زەوی.

مەوسان رایگەیاند: پاشماوەکان تەمەنیان زیاتر لە هەزار ساڵە و هی بوونەوەری سەر زەوی نین و بەشێک نین لە پەرەسەندنی زەمینی و ئەو زانایە سێ پشکنینی DNA ئەنجامداوە و دەڵێت، نزیکەی ٪30٠ پێکهاتەی ئەو تەرمانە هەر نازانرێت چین.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین کەسایەتی جیهانی ئامادەییان هەبوو و داوای هاوکاری نێودەوڵەتییان کرد، ماوسان پێشنیاری کرد کە مەکسیک دەتوانێت ببێتە یەکەم وڵات لە جیهاندا کە بوونی بوونەوەرە بێگانەکان لەسەر هەسارەکە قبوڵ بکات.

کۆنگرێسی مەکسیک هەڵوێستی نەبووە لەسەر ئەو تیۆرییانەی لە کاتی دانیشتنەکەدا خراوەتەڕوو بەڵام جەختی لەسەر گرنگی گوێگرتن لە "هەموو دەنگەکان، هەموو بۆچوونەکان" کردەووە و بابەتەکە بووەتە جێگەی سەرنجی زۆرینەی میدیا جیهانییەکان و بڕیار وایە لێکۆڵینەوەی چڕ و پڕ تر لەسەر بابەتەکە بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP