دواین هەواڵ

وەرزش‌

 24/08/2023

دایکانی یاریزانەکانی خولی ئەمریکی ناڕەزای بەرامبەر لیۆنێل مێسی دەردەبڕن!

هەرێم نیوز

 تۆڕی “The onion”ی ئەمریکی پشتڕاستیکردەوە کە ئیدارەی خولی ئەمریکی ژمارەیەک سکاڵای لە دایکی یاریزانەکانەوە وەرگرتووە بەرامبەر لیۆنێل مێسی، ئەمەش بەهۆی نایەکسانی ئاستی مێسی لەگەڵ منداڵەکانیان. دایک و باوکی یاریزانەکان، لە سکاڵاکەیان لە دژی مێسی، ئاماژەیان بەوە کردووە، تیپەکانی ئاستی ترسناکی مێسی بێزارییەکی زۆری بۆ منداڵەکانیان دروستکردووە، و چیتر بەهۆی ئەوەوە نایانەوێت بەردەوام بن لە یاری تۆپی پێ.

دایکی جاک مەکلەین یاریزانی یانەی فیلادلفیا یونیون باسی لە سکاڵاکە کرد و وتی: ئەوەی ڕوودەدات دادپەروەرانە نییە، لەوەتەی مێسی پەیوەندی بە ئینتەر میامی کردووە، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ڕێگریکردن لێی، ئەو زۆر باشترە لە منداڵەکانمان، و ئەوەش وایان لێدەکات هەستێکی زۆر خراپ یان پێدەبەخشێت”.

لەکاتێکدا دایکی یەکێک لە یاریزانەکانی ئۆرلاندۆ سیتی ڕایگەیاندووە کە نیوەی تیپەکە یان دەیانەوێت لە ژووری جلگۆڕین دەربچن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی مێسی ببنەوە بەهۆی ترسیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی مێسی بەهۆی جیاوازییە گەورەکەی ئاستەکانەوە. دایک و باوکی یاریزانان ڕایانگەیاندووە، پێویستە ڕکابەری لەگەڵ یاریزانانی هەمان ئاستی خۆی بکات، بەڵام ئەوەی ڕوودەدات نادادپەروەرییە و سوودی بۆ خولەکە و یاریزانەکانیش نیە، بەڵکو زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP