هەرێم نیوز
لیۆنێل مێسی هەموو هەوڵێکی خۆیدا بۆ ئەوەی ئینتەر میامی بگاتە یاری کۆتایی جامی خولەکە. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە یاری کۆتاییدا گۆڵێکی تری سوپەری تۆمارکرد و دواجار بە هاوکاری هاوڕێکانی ئاستێکی باشی پێشکەش کرد بە لێدانی سزا یەکەم نازناوی مێژووی یانە نوێیەکەی بەدەستهێنا.
لیۆمیسی توانی بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە و خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی بردەوە
جامی خولەکان ٢٠٢٣ لە نێوان ٤٧ یانەدا لە سێ وڵاتی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەچوو و دواجار بە بردنەوەی ئینتەر میامی کۆتایی هات.
ئەم جامە پاڵەوانێتیەکی فەرمییە، دوو تیپی سەرەکیش سەردەکەون بۆ خولی پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف، بەم پاڵەوانێتیەشەوە، ئێستا لیۆنێل مێسی بۆ 44هەمین جار لە ژیانی وەرزشیدا نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
ئەمەش بەو مانایەیە کە مێسی ئێستا بە تەنیا لە سەرووی لیستی ڕازاوەترین یاریزانەکانی مێژوودایە و پێش دانی ئەلڤێس کەوتوە کە ٤٣ پاڵەوانێتی بەدەستهێناوە.
44 پاڵەوانێتی
لیۆنێل مێسی
10 لالیگا
8 جامی سوپەری ئیسپانیا
7 جامی شای ئیسپانیا
4 خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
3 جامی سوپەری ئەوروپا
3 جامی جیهانی یانەکان
2 خولی فەرەنسا
1 جامی سوپەری فەرەنسا
1 فینالیسیما (ئەرجەنتین و ئیتاڵیا)
1 کۆپا ئەمریکا
1 ئۆڵۆمپیاد
1 جامی جیهانی خوار ٢٠ ساڵ
1 مۆندیال
1 جامی خول
ژمارەی نازناوەکانی لیۆ مێسی بەپێی تیپەکان
35 جام لەگەڵ بەرشەلۆنە
3 جامە لەگەڵ پاریس سانجێرمان
5 جامە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین
1 جامە لەگەڵ ئینتەر میامی