د.ھەڤاڵ محـمد - پزیشکی پایەبڵندی ھەناوی
*لێدانی ئاسایی دڵ لە نێوان ٦٠ بۆ ١٠٠ لێدان دایە لە خولەکێکدا
*کەمتر لە ٦٠ بە لێدانی خاو ئەژمار ئەکرێ و زیاتر لە ١٠٠ بە لێدانی خێرا ئەژمار ئەکرێ
ھۆکارەکانی خێرا لێدانی دڵ ئەمانەن:
-وەرزش کردن و جوڵەی خێرا
-قەلەقی و ترس
-بوونی تا
-خواردنەوەی بڕی زۆری کحول
-خواردنەوەی زۆری چا و کافاین
-سکپڕی
-کاریگەری لاوەکی ھەندێک جۆری دەرمان
-تێکچوونی ھاوسەنگی خوێیەکانی جەستە وەکو(پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم)
-چەند جۆرێک نەخۆشی وەکو(کەمخوێنی،غوددەی چالاک،تێکچونی کارەبایی دڵ و زمانەکانی دڵ)
کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەین؟
کاتێک خێرا لێدانی دڵ ئەم نیشانانەی لەگەڵ بوو سەردانی پزیشک بکە:
-ئازاری سنگ یان توندبوونی سنگ
-ھەناسە تەنگی
-گێژبوون
-بێھێزی
-بوورانەوە یان نزیک بوون لە بورانەوە
ھۆکارەکانی ھێواش(خاو) لێدانی دڵ ئەمانەن
-وەرزشی درێژخایەن(نموونە یاریزانانی گۆڕەپان و مەیدان لەکاتی ئاسایدا لێدانی دڵیان خاوترە بە بەراورد بە کەسانی تر وە ئەم حاڵەتەش ئاساییە)
-کاریگەری لاوەکی ھەندێک جۆری دەرمان
-نەخۆشی غوددەی تەمەڵ
-ھەندێک لە نەخۆشییەکانی دڵ وەکو(تێکچوونی کارەبایی دڵ،جەڵتە،سستی دڵ)
-تێکچوونی ھاوسەنگی خوێیەکانی جەستە
لە چی کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەین؟
ئەگەر کەسەکە وەرزشەوان نەبێت ھەرکاتێک ھەستی بە ھێواش لێدانی دڵی کرد پێویستە سەردانی پزیشک بکات،بەتایبەتی ئەگەر ئەم نیشانانەی ھەبوو:
-گێژبوون
-ئازاری سنگ
-بوورانەوە یان نزیک بوون لە بورانەوە
-ھەناسەتەنگی
ھیوامان لەشساغی و سەلامەتی ھەموو لایەکە