دواین هەواڵ

وەرزش‌

 21/07/2023

سادیۆ مانێ دەبێتە هاوڕێی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

هەرێم نیوز
 سادیۆ مانێ یاریزانی یانەی بایرن میونشن دانوستان دەکات بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی نەسر لە خولی نایابی سعودیە. بریکاری کارەکانی سادیۆ مانێ لە هۆتێل پاین کلیفس لە پورتوگال چاوی بە گۆران ڤوچیڤیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ناسر کەوت و گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەکەیان کرد.

 ڕۆژنامەی تیمی فەرەنسی ڕیگەیاندوە کە دوای ئەم گفتوگۆیە لایەنەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و بەم زووانە مانێ وەک یاریزانی نوێی یانەی نەصر دەناسێنرێت. مانێی تەمەن 31 ساڵ، هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە بایرنەوە کرد و بە بڕی 45 ملیۆن دۆلار لیڤەرپوڵی جێهێشت.
 گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٥ کارا دەبێت. 

یانەی ننەصر ئەو یانەیەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردووەوە گواستەوا ڕیزەکانی دواتر مارسێلۆ برۆزۆڤیچ لە ئینتەرمیلان و سیکۆ فۆفانا لە لانسەوە گرێبەستی لەگەڵیان کرد. هەروەها هیوادارن گرێبەستی ئەلێکس تێلێسی بەرگریکاری یانەی مانچستەر یونایتد تەواو بکەن. مانێ ئاستێکی خراپی بۆ بایرن میونشن پێشکەش کرد، وەرزی ڕابردوو لە 25 یاری بۆندسلیگا تەنها 7 گۆڵی تۆمارکرد. هەروەها بەهۆی ئەو پێکانەی لە مانگی نۆڤەمبەردا تووشی بوو، لە مۆندیالی قەتەر و هەروەها چەندین یاری بایرن بەشداری نەکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP