هەرێم نیوز
لە ئاكامی شەڕ و دەمەقاڵێی نێوان دوو خێزان لە پارێزگایەكی باكوری كوردستان، 16 كەس لەهەردوولا بریندار بوون.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، دوو خێزانی دانیشتووی گوندێكی سەر بە پارێزگای ئیدر لە باكووری كوردستان، بەهۆی كێشەیەكی كۆنی نێوانیانەوە، بە دارو بەرد پەلاماری یەكتریان داوەو سێ كەس بریندار بوون، كە دوو ژن و كارمەندێكی ئەمنیی تایبەت بوو.
دوای گەیاندنی بریندارەكانی بۆ نەخۆشخانە، جارێكی دیكە هەردوو خێزانی ناكۆك لەناو نەخۆشخانەكە بە بەردو دار و چەقۆ رووبەڕووی یەكتر بوونەوەو 13 كەسی دیكە لەهەردوولا بریندار بوون.
لەدوای رووداوەكە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شوێنەكەو رێكاری یاساییان بەرامبەر تۆمەتبارەكان گرتەبەر.