هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی كاره‌باى سلێمانى ڕایگه‌یاند، نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده بۆ مانگى شه‌ش له‌نێوان 7750 دینار تا 8750 دینار ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ڕایگه‌یاند، به‌پێی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان،كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی 6 له نێوان (175) بۆ (200) كاتژمێردا بووه، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ به (44) چل و چوار دینار دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی 6 له نێوان له‌نێوان (7750) بۆ (8750) دینار ده‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچییه و خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.