دواین هەواڵ

وەرزش‌

 11/06/2023

هالەند هاوشێوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ درەوشایەوە

هەرێم نیوز

 ئایا یاریزانە زەبەلاحەکەی نەرویج دەگاتە خەڵاتی باڵۆن دۆر؟

ئێرلینگ هاڵاند دوای 15 ساڵ ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دووبارە کردەوە.

دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگی ئەوروپا و بردنەوەی سێگۆشەی خەونەکان بۆ مانچستەر سیتی لەگەڵ سەرکەوتنی یاری کۆتایی ئەستەنبوڵ بەرامبەر ئینتەرمیلان یانە شین پۆشتەکەی شاری مانچستەر سێ نازناوی گرنگی بەدەستهێنا. 

ئارلینگ هالەند، ئەستێرەی یەکەمی یانەی مان سیتی، لەم وەرزەدا هەموو ڕیکۆردێکی شکاند و وەک یاریزان لە یەکەم وەرزدا و لە خولی نایابی ئینگلیزیدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد. لەنێو ئەو ڕێزلێنانەدا کە  ڤایکینگی نەرویجی تۆماری کردوە، یەکسانکردنی ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە وەرزی 2007-2008 تامێکی جیاوازی هەیە.

بە بردنەوەی ئەمشەوی مانچستەر سیتی، ئێستا ئێرلینگ هالاند دەبێتە یەکەم یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی لە دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی ژمارە یەک لە مانچستەر یونایتد لە وەرزی 2007-2008، کە لە یەک وەرزدا پێڵاوی زێڕینی ئەوروپی بەدەستبهێنێت جگە لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ ( بە تۆمارکردنی 36 گۆڵ بوەتە گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی و خاوەنی 8 ئاسیستە ).

 ڕۆناڵدۆ بە بردنەوەی ئەم نازناوانە توانی خەڵاتی باڵندۆر بەدەست بهێنێت. ئایا هالەند خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی 2023 دەباتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP