دواین هەواڵ

وەرزش‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

دیارییە گرانبەهاکانی ڕۆناڵدۆ بۆ جۆرجینا چی بوون؟

هەرێم نیوز

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای نۆ ساڵ داوای هاوسەرگیری لە جۆرجینا ڕۆدریگێز کرد کە هاوبەشی ژیانی و دایکی دوو منداڵە لە پێنج منداڵەکەی. ڕۆناڵدۆ نەک هەر ئەڵقەیەکی ئەڵماسی بە بەهای 3.7 ملیۆن پاوەند بە جۆرجینا بەخشی، بەڵکو زیاتر لە 270 هەزار پاوەندی وەک دیاری دیکەی پێبەخشی.

وەک ڕۆژنامەی سەن بڵاویکردەوە، "ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێکی پۆرشە تایکۆنی کارەبایی سپی بە بەهای 78 هەزار و 250 پاوەند بە جۆرجینا بەخشیوە"، "کاتژمێرێکی ئۆدێمارس پیگێت بە بەهای 53 هەزار پاوەند" و "کاتژمێرێکی دیکەی لوکس پاتێک فیلیپی بە بەهای 42 هەزار پاوەند".

هەروەها نزیکەی "7 هەزار پاوەندی لە جانتای دەستی نوێی کریستیان دیۆر و لویس ڤیتۆن خەرجکردووە و کۆمەڵە دیارییەکانی بە چەندین کراس و بلوز بە بەهای 18 هەزار و 700 پاوەند تەواوکردووە".

سەرچاوەیەکی نزیک لەو دوو هاوسەرە بە ڕۆژنامەی زە سەنی ڕاگەیاند: ڕۆناڵدۆ ماوەیەکی زۆرە پلانی ئەم کارەی داڕشتووە و ویستویەتی ئەو ساتەوەختەی پێشنیاری هاوسەرگیری دەکات بەڕاستی تایبەت بێت بۆ خۆشەویستەکەی ژیانی، ئەو دەیزانی جۆرجینا زۆر حەزی لە ئۆتۆمبێلە، بەتایبەت ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بۆیە ئۆتۆمبێلێکی پۆرشەی بۆ کڕی، چونکە زۆر حەزی لە ئۆتۆمبێلی لوکسە، هەروەها دەیزانی جۆرجینا کاتژمێری لوکسی خۆشدەوێت، بۆیە بە وریاییەوە دوو مۆدێلی تایبەتی لە پاتێک فیلیپ و ئاودیمارس پیگێتی بەوریاییەوە بۆ هەڵبژارد ئەوەی دڵخۆشی بکات”.

جۆرجینا ڕۆدریگێز لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دەستگیرانی خۆی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ڕاگەیاند بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەڵقە ئەڵماسەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و نووسیبووی: بەڵێ من قەبوڵی دەکەم، لەم ژیانەدا و لە هەموو ژیانمدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP