دواین هەواڵ

وەرزش‌

 22/02/2026

یەکەم بڕیاری ئەربێلوا دوای شکستهێنان بەرامبەر ئۆساسۆنا

هەرێم نیوز 

ڕیاڵ مەدرید ئێوارەی شەممە لە گەڕی 25ی ڕکابەرییەکانی لیگا، بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ بە ئۆساسۆنا دۆڕا.

یەکەم بڕیار کە ئەربێلوا دوای شکستەکە دای، پێ نەدانی پشوو بوو بە یاریزانەکانی، بەو پێیەی سبەی ڕاهێنانەکان ئەنجام دەدرێن بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یارییەکەی بەنفیکا.

ئەمە لەکاتێکدایە توڕەییەکی زۆر لە ناو ڕیاڵ مەدریددا هەیە بەهۆی بڕیارەکانی ڕاهێنەر لە یارییەکەی ئەمڕۆدا و فلۆرێنتینۆ پێرێز زۆر توڕەیە لە پلانی راهێنەر.

ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ڕیاڵ مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی پاشکۆی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڕووبەڕووی  بەنفیکا دەبێتەوە کە یانەی شاهانە یاری چوونی 1-0بردبۆوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP