دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 04/06/2023

سکاڵا و ئازارەکانی ژنان بەدەست پیاوە کانیانەوە"

ئیدریس نوری 

زۆرن ئەو سکاڵاو ناڕەزایانەی کە ژنان بەدەست پیاوە کانیانەوە هەیانە. 

(۲۰) خاڵ دەخەینە ڕوو ،کەتایبەتە بە ماف و کەمتەرخەمی پیاوان بۆ ژنە کانیان. 

۱. بە منەتەوە پارە بدەیت بەژنەکەت ،داواکردنی بەسوکێتی تەماشابکەیت. 

۲. ڕێگری کردن و بەهانە هێنانەوە لە هاتووچۆکردنی کەس وکاری ، یان سنوردارکردنێکی زۆر بۆ پەیوەندی یەکۆمەڵایەتی یەکانی بەکەس وکاریەوە. 

۳. سەپاندنی بیر و بۆچونی پیاو بەسەر ژنەکەیدا 

٤. هەڵەگرتنی بەردەوام و ڕەخنەی زۆر و بەدوایی عەیب گرتنی . 

٥. بەسوک تەماشاکردنی کەس و کاری ژن و بەراوردکردنی بە کەس وکاری خۆی. 

٦. بێ ئاگای پیاو لە گۆڕانە فیسۆلۆژی وتێکچوونە هۆڕمۆنیانەی کە وابەستەن بەژنەوە. 

۷. گەورەکردنی هەڵەی بچوک ،بچوک کردنەوەی کارە چاکەکانی . 

٨. بەراوردکردنی ژنی خەڵکی بەژنی خۆت . 

۹. ئیهمال بوون لەو شتانەی ژن خۆش حاڵ دەکات و کەپێویستی سەرەکی ماڵن یان تایبەت بەژنن. 

۱۰. بەردەوام سەرقاڵ بوونی پیاو ، فەراغی ژن لەپڕکردنەوەی هەست و نەستی ژن . 

۱۱. ڕێگری کردنی ژن لە سەفەرکردن ،یان سەفەر کردنی پیاو بێ ژنەکەی. 

۱۲.ڕێگری کردنی ژن لە بەها ئازادی یەکان ،کە دین و کۆمەڵگە ڕێگەی دابێت ،وەک :گوفتاری یان ڕەفتاری . 

۱۳. ڕێگری کردنی ژن لە ڕووی هەڵبژاردنی کارێک  خۆی پێی خۆشە ،کە هیچ لایەنێکی نەرێی نەبێت بۆکەسێتی پیاو. 

۱٤. بەردەوام چاودێری کردن و مراقەبە خستنەسەری ، لەکاتێکدا ژنەکەت هیچ ڕەفتارێکی ناشیرین ولادانێکی زەقی لەڕابردوودا نەنواندبێت. 

۱٥. ڕێگری کردن و مەحروم  کردنی لەچوون بۆبازاڕ  ،بە تایبەت کڕینی ئەو شتنانەی کەخۆی پێی خۆشە، وەک :دەرمانی جوان کاری وهەڵبژاردنی کەرەستەی ژنانە وەک :میکیاج و بۆن ...هتد. 

۱٦. نەڕەخساندنی هەل وکات بەبیانووی لاواز و تاقەتم نی یە یان ئیشم هەیە ،یان کوێم ئێش دەکات یان جەوم نی یە ئێستابیخەکاتێکی تر ...هتد.

لانی کەم لە هەفتەیەکدا بۆ چونە دەرەوە و جەوگۆڕین پێویستە،بەبێچەوانەوە ،هێشتنەوەی لەچواردیواردا ،بەڕێ کردنی ساتانی سەدان بارە. 

۱۷.دەرنەبڕینی ووشەی جوان و عاشقانە لەڕێگەی تەلەفون ویان ڕاستەوخۆ ڕوو بەڕوو. 

۱٨. لەبەرچاو نەگرتنی ئەو هەمووە زەحمەت  و هەوڵانەی کەلەماڵ ئەنجامی دەدات ،وەسوپاس نەکردنیان . 

۱٨.شاردنەوەی زۆرێک لەو شتنانەی زیان بە بەختەوەری ژن و پیاو دەگەیەنێت وەک :نەزانینی دەست کەوتنی پارە و لەچی دا خەرج کردنی ،یان نهێنی یەک کە پێویست بە شاردنەوە نەکات . 

۲۰.  ستایش نەکردنی ڕووخسار و ئاکار و گوفتارو دەست خۆشی نەکردنی کارەکانی ژن . 

"بەهیوای بەختەوەری و پێدانی مافی ڕاستەقینەی ژن "

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP