هەرێم نیوز
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگەیاند، ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دەشڵێت،ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه دوا بكه‌وێت، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار بۆ ناردنی 400 ملیاری دیكه بۆ مووچه‌ی مانگێكی دیكه ده‌ربكات.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، له‌ناو سه‌ركرده یه‌كه‌مه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بۆچوونێكی دیكه هه‌یه، ئه‌ویش پابه‌ندبوونه به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، راستییه‌كیش بوونی هه‌یه، ئه‌ویش كارنامه‌كه‌ی سوودانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، یه‌كێك له‌خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی، رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت ته‌واوی پرسه ئابوورییه‌كان.
راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌سایه‌تی سیاسی عێراق، كه هیچ شتێكیان پێ نییه خۆیانی پێ ده‌ربخه‌ن، ته‌نیا كاركردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، پابه‌ندن به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، شه‌خسی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش رۆڵی كاریگه‌ری له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه".
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود حه‌یده‌ر دەڵێت، "له‌مباره‌یه‌وه ره‌هه‌ندی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ده‌بێت له‌مباره‌یه‌وه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بكرێت".
سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عێراق، حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌بێت به رێككه‌وتن بودجه تێپه‌ڕێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێت، ده‌گه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كانی عێراقدا نییه.
دەشڵێت، "هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و كورده‌كانی ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌و ئاراسته‌یه‌یه، كه چاره‌سه‌ری پرسه‌كان بكرێت".
له‌باره‌ی ناردنی 400 ملیار دیناری دیكه، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق گوتی: "چاوه‌ڕێین بودجه په‌سه‌ندبكرێت و شایسته داراییه‌كانی ناو بودجه ره‌وانه بكرێت، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه دوا بكه‌وێت، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار بۆ ناردنی 400 ملیاری دیكه بۆ مووچه‌ی مانگێكی دیكه ده‌ربكات".