دواین هەواڵ

کوردستان‌

 31/05/2023

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعشی راگەیاند

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانیان تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردوە و پاش لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەدواداچون، بەهاوکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، زانیاری بەدەستهات لەسەر تیرۆریستێکی داعش کە داواکراوە لە دادگای ئەنبار و بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕویکردوەتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای چاودێریکردن و ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، شەوی 29ی ئەم مانگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور تۆمەتبار (ح، ک، ڕ) دەستگیرکراو پاش لێکۆڵینەوە ڕادەستی دادگای ئەنبار دەکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP