هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تورکیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و تاوتوێ دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆى هه‌ردولا بو.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئەردۆغان کرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆکى کۆمارى تورکیا، هه‌روه‌ها هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆگان و گه‌ل و حکومه‌تى تورکیا خواست و ئاماده‌یى و خواستى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ تورکیا له هه‌مو بواره‌کاندا ده‌ربڕى.
ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ پیرۆزبایى و په‌یوه‌ندیى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و دوپاتکردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌که‌ى بۆ پته‌وکردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به فه‌رمى نێچیرڤان بارزانى بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت کرد".
ئەوەش خراوەتەڕو، تاوتوێکردنى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند پرسێکى دیکه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى گفتوگۆى هه‌ردولا بو.
ئەمەش لەکاتێکدایە، 29ی ئەم مانگە، لەمیانی بەڕێوەچونی خولی دوەمی هەڵبژاردنی تورکیادا، رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی 52.08%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و سەرکەوتن بەسەر کەمال کلیچدار ئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی میللەت تۆماربکات کە 47.92%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەوپێیەش ئەردۆگان بۆ پێنج ساڵی دیکە بەسەرۆکی تورکیا هەڵبژێردرایەوە.