هەرێم نیوز
سیاسەتمەدارێکی کورد رایگەیاند، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی له به‌غدا حوكم ده‌كه‌ن، بڕوایان به سیسته‌می فیدراڵی نییه، ده‌شڵێت، " ئه‌گه‌ر كورد هاوكاری به‌غدای نه‌كردبا، نه‌یانده‌توانی حكومه‌ت پێكبهێن".
دكتۆر مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، به‌غدا بڕوای به سیسته‌می فیدراڵی نییه و بڕوایان به دروستكردنی هه‌رێمه‌كانیش له عێراقدا نییه.
ده‌شڵێت، "هه‌رێمی كوردستان پێش رووخانی سه‌دام بوونی هه‌بووه، لێپرسراوه‌كانی ئێستای به‌غدا به ناچاری هه‌رێمی كوردستانیان قبوڵكردووه.
ئاماژە بەوەش دەکات، هه‌میشه بۆچوونی لێپرسراوانی به‌غدا له كۆن و ئێستادا، هه‌وڵدان بووه بۆ بچووك كردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه و وه‌ك پارێزگا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
جەختیشیکردەوە، "ئه‌گه‌ر كورد هاوكاری به‌غدای نه‌كردبا، نه‌یانده‌توانی حكومه‌ت پێكبهێنن".
دكتۆر مه‌حموود عوسمان باسی لەوەش کرد، "جارێكی دیكه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له بودجه‌دا ده‌ركه‌وته‌وه، دووباره له بودجه‌دا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و مادده‌كانی بودجه‌یان به ویستی خۆیان گۆڕیووه، مه‌رجیان بۆ هه‌رێم وه‌ك سزا داناوه".
دەشڵێت، "نازانین سوودانی بۆچی بێده‌نگه، ئایا له ژێره‌وه له‌گه‌ڵیانه یاخوود نا".
باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و شتانه‌ی به‌غدا ده‌یكات، ناده‌ستوورین و فشاره بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تا بچووكی بكه‌نه‌وه و وه‌ك پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
دووپاتیكرده‌وه، كه وڵاتان ده‌ستوه‌ردان له‌م پرسه ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانیش بكه‌ن پشتگیری له به‌غدا ده‌كه‌ن و فشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سەبارەت بەشێوازی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بەغدا ئەوەی خستەڕوو، هه‌ر لایه‌نێكی كوردستان بۆخۆی كار ده‌كات، كێشه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه كه یه‌كڕیز نیین، حزبه‌كان بۆخۆیان كار ده‌كه‌ن، ئیش و كاریشیان بۆ كورد كه‌مه، كه ئه‌مه‌ش زیانی زۆری داوه".