دواین هەواڵ

کوردستان‌

 31/05/2023

یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

هەرێم نیوز

یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربون لە شاری هەولێر تۆمارکرا و بەوتەی بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە پێشتر چەندین نیشانەی هەبوە و ئەمڕۆش بەهۆی قورسی نیشانەکانیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر گیانی لەدەستداوە.

د. رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بەهۆی تای خوێنبەربون تۆمارکراوە، بەڵام ئاگاداری وردەکاری و مانەوەی لە نەخۆشخانە نیە.

لە ڕونکردنەوەیەکیشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردەوە، بەر لە دووڕۆژ هاوڵاتیەک کە تەمەنی (١٩)ساڵە و ڕەگەزی نێر گەێندرایە نەخۆشخانە، دوای جارەسەری پێویست و گومانکردن لەنیشانەکانی کە تای خوێن بەربوونی هەبێت، دەست بەجێ پشکینیان بۆ ئەنجامدام داو ڕەوانەی تاقیگەی گشتی تەندروستی هەولێر کرا.

دەشڵێت: بۆ پشت ڕاستکردنەوە لە حالەتی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون پشکنینەکە ڕەوانەی شاری بەغدا کرا، بەڵام بەداخەوە دوای پێدانی چارەسەری پێویست ئەمڕۆ ئەم هاوڵاتیە گیانی لەدەستدا

پێشتر سەرەڕای بڵاوکردنەوەی چەندین هۆشیاری بۆ هاوڵاتیان، زیاتر لە 100 توشبوی ئەو نەخۆشیە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق تۆمارکراون، نزیکەی 20 حاڵەتی مردنیش بەو نەخۆشیە تۆمارکراوە.

تای خوێنبەربون، پەتایەکی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێکەڵاوبون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکە دەریدەخات کە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەکە هەیە

نیشانەکانی تای خوێنبەربون بریتین لە دڵ تێکهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەکان، سکچون، تا، هیلاکی و لاوازی، هەروەها چەند نیشانەیەکی نەخۆشییەکە دەریدەخات کە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەکە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی کێشە لە دەماغ، بێهۆشبون، لەکارکەوتنی گورچیلە، دروستبونی کێشەی هەناسەدان و لەکارکەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەدروستیی و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی.

کارکردن یان تێکەڵبون لەگەڵ کەسانی توشبو، سەربڕین و خواردنی ئاژەڵی توشبو، بەکارهێنانی دەرزیی و ئامێری بەکارهاتوی توشبو، لە هۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن، لەگەڵ سێکسکردن لەگەڵ کەسانی توشبو بەبێ خۆپارێزی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP