دواین هەواڵ

ئابوری‌

 30/05/2023

عێراق سێیەمین بۆری نەوت لەڕێگەی دەریاوە ڕادەکێشێت

هەرێم نیوز 

حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی 416 ملیۆن دۆلار بەمەبەستی ڕاکێشانی بۆری هەناردەی نەوت لەڕێگەی دەریاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد و لەوانەش بڕیاردراوە بە ڕاکێشانی سێیەمین بۆری نەوت لەڕێگەی دەریاوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمپانیای نەوتی بەسرە سەر بە حکومەتی عێراقی گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆیاڵ بوسکالیس-ی هۆڵەندی کردوە بۆ ڕاکێشانی ئەو بۆرییە.

باسی له‌وه‌ش کردووە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە ڕۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

لەبەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزرانی پڕۆژەی وزەی خۆر بە بەهای 520 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمانیایەکی چینی لە باشوری عێراق کە 750 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP