دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 24/05/2023

تەندروستی عێراق ئاماری مردنیی بە پەتای خوێنبەربوون ئاشکراکرد

هەرێم نیوز

تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تاکو ئێستا ١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیانلەدەستداوە.

 وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرای کرد، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا ١٨ کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لە دەستداوە و ١٢٨ کەسیش دوچاری نەخۆشییەکە بوون. زۆرترینی حاڵەتەکانیش لە پارێزگای زیقار تۆمار کراون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر نەخۆشییەکە لە قۆناغێکی سەرەتاییدا بێت، ئەگەری چاکبوونەوە زۆر زۆرە، بەڵام ئەگەر نەخۆشەکە دواکەوت لە ئاشکراکردنی ئەگەر مردن بەو ھۆیەوە زۆرە.

دەشڵێت، ئەرکی سەرەکی لە رووبەربوونەوەی پەتاکە دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی کشتوکاڵ، ئەویش لە رێگەی بنبڕکردنی ئەو مێروانەی نەخۆشییەکە دەگوازنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP