هەرێم نیوز
گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان جەخت لەوە دەكاتەوە، هەمواركردنەوەی یاسایی هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن، پەشیمانبوونەوەیە لە رێكەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەكان.
گوڵستان سەعید لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردن پرسێكی نیشتمانییە و پێویستە سازانی لایەنەكانی لەسەر بێت، ناكرێت لایەنێك لە بەرژەوەندی خۆی و بێ گوێدانە بەرژەوەندی گشتی ئەو پرسە بە لاڕێدا بەرێت.
وتوشیەتی، پێشتر لێكتێگەیشتن لە نێوان لایەنە سیاسییەكاندا بۆ پرسی هەڵبژاردن هەبوو، بەتایبەت لەنێوان لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت و لێكتێگەیشتنمان واژۆ كردووە، كە پێویستە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بكرێتەوە هاوتەریب لەگەڵیدا كۆمسیۆنیش كارا بكرێتەوە، ناكرێت كۆمسیۆن كارا بكرێتەوە بەڵام هیچ هەنگاوێكی جدی بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە نەنرابێت.
بە وتەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، بەڵام ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت كاراكردنەوەی كۆمسیۆنە بەبێ هەمواری یاساكە و پەشیمان بونەوەیە لەو رێكەوتنە.