دواین هەواڵ

جیهان‌

 19/05/2023

ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا

هەرێم نیوز

ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ڕاگەنرا و هیچ کاندیدێک براوە نەبووە، بۆیە گەڕێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا ئەنجام دەدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 19ـی 05ـی 2023 دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا، ڕێژەی بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنەکانی 14ـی ئایاری سەرۆکایەتیی کۆماردا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار 87.04 بووە، ملیۆنێک و 37 ھەزار و 104 دەنگیش پوچەڵ بووە.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردن لە تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.52%، کەمال کڵچدارئۆغڵو 44.88%، ئۆغان 5.17%، ئینجە 0.43%ـی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

بەپێی ئەم ئەنجامە گەڕێکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئەنجام  دەدرێت، چونکە هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانیوە زیاتر 50% دەنگەکان بەدەستبهێنن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP