دواین هەواڵ

جیهان‌

 19/05/2023

كۆبوونەوەى لوتکەی سەرکردەکانی G7 لە ژاپۆن ده‌ستیپێكرد

هەرێم نیوز

سەرکردەکانی وڵاتانی گروپی حەوت لە شاری ھیرۆشیما_ی ژاپۆن کۆدەبنەوە و قەیرانی ئۆکراین و چین بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

لە ژاپۆن چاوەکان لەسەر لوتکەی G7ە کە لە شاری هێرۆشیما بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

لەو لوتکەیەدا کە سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ میوانداری دەکات، هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمه‌ریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، کەنەدا و ئیتاڵیا بەشداری دەکەن.

لوتکەکە کە تا 21ی ئایار بەردەوام دەبێت، جگە لە وڵاتانی G7 هەریەک لە یەکێتیی ئەوروپا، ئیندۆنێزیا، هیندستان، کۆریای باشوور، ئوسترالیا و ڤێتنام بانگهێشتکراون.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کە ئێوارەی پێنجشەممە گەیشتە ھیرۆشیما، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فومیدا کیشیدا سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، گروپی حەوت داکۆکی لە بەھا ھاوبەشەکان دەکات، بەتایبەت پشتیوانی گەلی ئۆکراین لە دژی داگیرکاری روسیا. 

جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش وتویەتی، لوتکەکە جەختدەکاتەوە لەسەر توندکردنەوەی سزاکان لەسەر مۆسکۆ.   

لووتکەی سەرکردەکانی G7 کە بە یەکێک لە پلاتفۆڕمە نێودەوڵەتییە گرنگەکان لە چارەسەری کێشە سیاسیی و ئابوورییە جیهانییەکان دادەنرێت ، لە هۆتێل گراند پرایس هێرۆشیما بەرێوەدەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP