دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 09/05/2023

چەند‎ زانیارییەکی گرنگ لەسەر حەبی ئەسپرین

د.زانیار ئاغال - پزیشکی پسپۆڕی هەناوی

پێناسە: ‎دەرمانێکی دژە هەوکردن و دژە مەیینی خوێنە،ساڵی ۱۸۸۹ دۆزراوەتەوە.بە یەکێک لە نیعمەتەکان دا دەنرێت لە چارەسەری نەخۆشی.

کێ باشە بیخوات:هەر کەسێک سەروو ۱٦ ساڵ بێت و تووشبووی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی دەماخ بێت،دەبێت هەموو تەمەنی بیخوات چوونکە ئەگەری دووبارە جەڵتە کەم دەکاتەوە،مەگەر هۆکارێک هەبێت ئەسپرین بووەستێت (تەماشای باسی دوواتر بکە).

کاریگەرییە خراپەکان: خوێن بەربوونی گەدە، خوێن بەربوون بە گشتی لە پاش بریندار بوون،تووش بوون بە ڕەبوو لە هەندێک کەسدا،ئازاری گەدە.

کێ نابێت بیخوات: هیچ کەسێک نابێت لە خۆیەوە ئەسپرین بخوات بە نیازی خۆپاراستن لە تووش بوون بە جەڵتە گەر پێشتر جەڵتەی نەبووبێت. لە هەمووی خراپتر ئەوەیە هەفتانە یان جار جار بیخۆیت چوونکە ئەسڵەن ئاوها مەترسی خوێن بەربوونی گەدە زیاد دەکات!

ئەوانەی ڕەبوویان هەیە نابێت ئەسپرین بخۆن
ئەوانەی ئازاری بەردەوامی گەدەیان هەیە

تێبینی: لە کۆندا ئەسپرین وەکو ئازار شکێن بەکار دەهات،بەڵام لە پاش دەرکەوتنی ماکەکانی و لە پاش پەیدابوونی پاراستۆڵ کە زۆر سەلامەتترە بۆ ئازار شکاندن،چیتر باش نییە ئەسپرین بۆ ئازار شکاندن بەکار بهێنرێت.

باشترین شێوازی خواردن: پاش نان خواردنە،ڕۆژی یەک جار.گەر بێت هاوشانی دەرمانێکی دیکەی دژە خوێن مەین بەکار هات وەکو (پلاڤیکس) ئەوا باشترە نەخۆشەکە حەبی بەرگری برینی گەدە بەکار بهێنێت.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP