هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبا لە رێگەی غازەوە بە توانای ٩٥ مێگاوات کرایەوە و لەئێستاشدا تێکەڵ بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی کراوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، وێستگەی عەکازی غازی لە پارێزگای ئەنبار کەوتەکار کە بەو غازە کاری پێدەکرێت کە لەگەڵ بەرھەمھێنانی نەوتدا دەسوتێت، ئەوەش یەکەمجارە لە ناوخۆدا غازی نیشتمانی بۆ بەمەبەستی بەرھەمھێنانی کارەبا بەکاردەھێنرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕو، دامەزراندنی وێستگەکە زیاتر لە ساڵێکی خایاندووە و توانای ٩٥ مێگاوات بەرھەمھێنانی کارەبای ھەیە، لەداھاتووشدا پرۆسەی بەرھەمھێنانی کارەبا لەرێگەی غازەوە فراوانتر دەکرێت.
حکومەتی عێراق خواستی ئەوەی ھەیە لە رێگەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەی غازەوە، تێچووی کورتھێنانی کارەبا کەمبکاتەوە و ھەنگاوێکیش بنێت بۆ کەمکردنەوەی پیسبونی ژینگە، ئەوەش لە کارنامەی حکومەتەکەی سودانیدا جێگەی کراوەتەوە.