هەرێم نیوز
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق له ئەنجومەنی وه‌زیرانه‌وه نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، له‌وێ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و غاز كراوه، دەشڵێت، "به‌مزووانه هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كاته‌وه".
محه‌ممه‌د شاكر ئه‌ندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق، رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای نه‌وت و غاز كراوه، كه داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ئیداعی بانكێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرێت، هه‌ژماره بانكییه‌كه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت، حكومه‌تی عێراقیش مافی چاودێریكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه، ئه‌مه له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی عێراق جێگیركراوه.
ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریس هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نابێت، چونكه پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم شه‌فاف بووه، له دیلۆیت هه‌موو زانیارییه‌كان هه‌ن، هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق له‌سه‌ر ئه‌وه رازی بووه كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌ند چاودێری داهاتی نه‌وته‌كه‌ی بكات، كه‌وایه هه‌رێمی كوردستان هیچ شتێكی نییه بیشارێته‌وه.
ئاشكراشیكرد، به‌مزووانه هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌كاته‌وه.
ئەوەشی خستەڕوو، له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق وا دیاریكراوه، له چوارچێوه‌ی هه‌نارده‌ی 400 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، عێراق رۆژانه 3 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، له‌گه‌ڵ كۆی گشتی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه 12.67 له بودجه‌ی گشتی بۆ هه‌رێم ته‌رخان كرا.