دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/03/2023

دەرمانسازێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کرا

هەرێم نیوز

دەرمانسازێک بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە باشووری عێراق، لەلایەنی ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی دەرمانسازێکی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە پارێزگای بەسرە باشووری ئەو وڵاتە راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانیاندا لە پارێزگای بەسرە، دەرمانسازێک کە بازرگانیی بە ماددەی ھۆشبەرەوە کردووە دەستگیرکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP