دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/03/2023

پەسەندکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکانى عێراق کاردانەوەى چەند لایەنێک و هاووڵاتیانى لێکەوتەوە

هەرێم نیوز

پەسەندکردنی ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردن لە عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و کوتلەیەکیش سکاڵا لەسەر حەلبوسی تۆمار دەکات.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگا و قەزاکانی پەسەندکرد، چەند پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ رایانگەیاند، ھەڕەشەی دەرکردنیان لێکراوە لەسەر ئەوەی دژی یاساکە بوون، لە ناسریەش بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھاوڵاتیان رژانە سەر شەقامەکان لە دژی پەسەندکردنی ئەو یاسایەو داوایان دەکرد ھەڵبوەشێنرێتەوە.

کوتلەی ئیمتیداد، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر ھێنانەناوەوەی ھێزی ئەمنی بۆ ناو ھۆڵی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و کردنەدەرەوەی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و ناڕازی لە یاسای ھەڵبژاردن، لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵا لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP