دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/03/2023

پەرلەمانی عێراق هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

هەرێم نیوز

پەرلەمانی عێراق هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد

 ئێستا پرۆسەی دەنگدان لەنێو هۆڵی پەرلەمانی عێراق، بۆ حەوت ماددەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کۆتایهات.

بەمجۆرەش پەرلەمانی عێراق، تەواوی ماددەکانی هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد.

شایەنی باسە، رۆژی 20ی ئازاری ئەم مانگە، هەشت ماددەی هەمواری یاساکە دەنگیان لەسەردرا. لەدانیشتنی ئەمشەویشدا، سەرەڕای ناڕەزایەتی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر سیستمی سانتلیگۆی نێو هەموارەکە، بەڵام پەرلەمانی عێراق بەئامادەیی 189 پەرلەمانتار دانیشتنەکانی دەستپێکردو حەوت ماددەکەی دیکەی نێو هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP