هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا، بۆ ساڵی 2024 بەرنامەى فولبرایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم مامۆستایان لە زانکۆکانى کوردستان دەکات، ئەگەر مەرجەکانیان تێدایە داواکاری بۆ بەرنامەکە پێشکەش بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، ڕێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ ئەوانەی داواکاری پێشکەش دەکەن ئەوەیە پێشکەشکار نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر بێت، هەروەها دەبێت دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دو ساڵ خزمەتی هەبێت.
باسی لەوەشکردوە، دەبێت پێشکەشکار لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، دواکات بۆ پێشکەشکردنیش بریتییە لە 2023/5/1.
(Scholarship.digital.gov.krd) پربکاتەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تێبینی:
- ئەپلیکەیشنەکە لەم لینکە (https://iq.usembassy.gov/education-culture/exchange-programs/fulbright-foreign-student-program/) بەردەستە و پێشکەشکردن لە ڕێگەی ئەم لینکە دەبێت (https://apply.iie.org/ffsp2024/)
- تەواوی خەرجیی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکایی دەبێت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (2023/5/1).
- بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری، تکایە سەیری پڕۆشەری هاوپێچ بکەن، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نووسینگەی ئەمیدست لە هەولێر بکەن، بەم وردەکاریەی خوارەوە:
Email: [email protected]
Telephone: 07706452275
- تکایە تا دەرچوونی ئەنجامی کۆتایی سەردانی وەزارەت مەکەن، چونکە تەواوی پڕۆسەکە ئۆنلاینە و وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکی لە بەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات.