دواین هەواڵ

کوردستان‌

 24/01/2023

کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 24-01-2023، کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "رۆژى شەممە رێکەوتى، 28-1-2023، شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات تاوەکو رۆژى چوارشەممە بەردەوام دەبێت."

ئاماژەی بەوەش کردووە، شەپۆلی بارانبارینەکە سەرەتا کاریگەریی لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە نمەباران و بەفربارین.

دەشڵێت، رۆژی یەکشەممە، 29-01-2023، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بە لاوازی دەمێنێتەوە، بەڵام دووشەممە و سێشەممەی هەمان هەفتە کاریگەریی ئەو شەپۆلە بەهێز دەبێتەوە و باران لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت. 

باسی لەوەش کردوو، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفر بارینەی کە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پلەى گەرما نزم دەبێتەوە و ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت و، رۆژى چوارشەممە کۆتایی بە کاریگەریى ئەو شەپۆلە دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP