هەرێم نیوز
لە پێناو رێگرتن لە هەڵکشانی نرخ، وەزارەتی بازرگانی عیراق گوشتی سپی و شیر بە نرخی پاڵپشتیکراو دەخاتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەما موسەوەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی خۆراك سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، شانەی قەیران و تیمی لەناکاویان بۆ چاودێریکردنی نرخی مادە خۆراکییەکان پێکهێناوە.
رونیشیکردەوە، کە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا تەبەقی هێلکەیان بە نرخی چوار هەزار و 750 دینار خستووەتە بازاڕەوە، لە کاتێکدا هەندێك لە بازرگانەکان دەیانویست نرخەکەی بۆ حەوت هەزار دینار بەرزبکەنەوە.
ئەوەشیخستەڕو، کە هەوڵ دەدەن هەفتەی داهاتوو مریشک و ماسی و شیریش بە نرخی پاڵپشتیکراو بخەنە بازاڕەوە و فرۆشتنی ئاردیش بە نرخی هەرزان بەردەوام دەبێت.