هەرێم نیوز
پۆلیسی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا ڕایدەگەیەنێت، له پاركێكی شاری لۆس ئێنجڵس به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه 10 كه‌س كوژران و 16 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، تیمه‌نی لێكۆڵینه‌وه گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی I24 Newsی ئه‌مریكی، پۆلیسی ویلایه‌تی كاڵیفۆڕنیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانیان له روداوێكی ته‌قه‌كردن له مۆنتێرێی پارك له شاری لۆس ئێنجڵس ئاگاداركراونه‌ته‌وه و هێزێكی زۆریان ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كردوه و به‌هۆی روداوه‌كه‌شه‌وه تا ئێستا ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربون.
باسی له‌وه‌شكردوه، "تیمه‌كانی فریاگوزاری چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و برینداران و ته‌رمی كوژراوانیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه و تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ژماری كوژراوان و برندارنی روداوه‌كه نازارێن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 10 كه‌س كوژراون و 16 كه‌سی دیكه‌ش برنداربون".
تیمه‌كانی پۆلیس ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، "هێزه‌كانیان له گه‌ڕان و پشكنینه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباری روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه و روداوه‌كه‌ش له‌كاتی یادكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی چینی رویداوه".