هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سێ تۆمەتباری دیکەی رووداوی هێرشکردنە سەر کچێک لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ـی 1ی 2023، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و كچه‌ی هه‌ینی رابردوو له‌ناوچه‌ی هوانه‌ی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گه‌نجه‌وه په‌لاماردرا، ئه‌مڕۆ چووه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر و وتەی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه لێوه‌رگیراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە، سێ تۆمەتباری دیکەی رووداوه‌كه‌ی ناوچه‌ی هوانه ده‌ستگیركراون، كه كۆی گشتی سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه بۆ 19 كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی 30ی 12ی 2022، پارچە ڤیدیۆییەکە لەگەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی بڵاوکرایەوە کە تێیدا کچێک دەچێتە شوێنێک کە تایبەتە بە نمایشی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل کە بەشێک لە گەنجان رۆژانە سەردانی دەکەن، لەوێدا کچەکە لە کاتی تەماشاکردنی نمایشەکەدا ڕووبەڕووی توندووتیژی بووەوە و بە سەدان گەنج سووکایەتیان پێكرد و هێرشیان كردە سەر.