دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پشتگیریی لە حکومەتی ئەڵمانیاوە پێدەگات

هەرێم نیوز

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد. ڤۆن گایەر لەم پەیوەندییەدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێم لە شاری دهۆک.

وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە سەیری سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و هاوسۆزیی تەواوی ئەڵمانیای بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی پێزانینی بۆ ئەم هەڵوێستە دۆستانەیەی ئەڵمانیا دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری ئاشتی و ئارامی بووە.

سەرۆکی هەرێم سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ عێراق و هەرێم و ئارەزووی خۆی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها هەردوولا باسیان لە دۆخی سیاسی و لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکەدا کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP