دواین هەواڵ

کلتور‌

 29/12/2022

شانۆگەری 'دوا رۆژەکانی بابلۆ'

لە دەرهێنانی شوان کەریم

خۆشناو محمد- خوێندنەوە بۆ شانۆی دوا ڕۆژەکانی پابلۆ ...

دەسەڵات ، هێز ، پارە ، ئۆپۆزسیۆن ، کورسی ، خێزان ، ئەندامانی خێزان ، ژن ، کچ ، فەرمانبەر ، ئیدارە ، تەنانەت ئایدۆلۆژیا و بیر کردنەوە ، فێڵ و ساختە ، ڕێکەوتن ، ئەندێشە و خەیاڵ ، غیرە و دڵپیسی ...

چینی هەژار و بێدەسەڵات ، سەرمایەدار و بیری سەرمایەداری و چارەسەری گرفت و کێشەکان ...!

دەیان پرسیار لای بینەر درووست ئەکات ، ئەتوانم بڵێم ئەم شانۆیە تا قوڵایی ژیان و سیاسەت و دەسەڵاتداری ڕۆشتووە و چۆتە ناو قوڵایی بیر کردنەوەی کۆمەڵگایەک کە پێوویستە بیر بکاتەوە هەنگاوی وشیاری بنێت ،

بەشێکی گرنگی شانۆ کە باس لەژیانی کچێک ئەکات دیلی بیرکردنەوەکانی باوک و سەرمایەداری و ئیلتیزامی خانەدانیە ....!
خەیاڵدانی بینەر ئەڕوات بۆ گرفتی بوون و نەبوون ، ئەکرێت هەردووکیان لایەنی نەرێنی هەبێت بۆ ژیانی تاکێک لەخێزاندا ، سەربەستی لێرەدا فراوانتر ئەبێت بۆ گەلێک یان نەژادێک ،

ڕۆڵی پارە لەکایەی ژیاندا ، لەزۆرێک لەحیوارەکاندا پارە ڕۆڵ ئەبینێت بەجوان و بە ناشیرین ..

دید و تێڕوانین هەردوو ڕەگەز بۆ عەشق !
ئایا ئەوەی ئێستا هەیە ئەکرێت ناو بنرێت عەشق ...؟

بێگومان بەڕەچاوکردنی شانۆکە و بەستنەوەی بەژیانەوە دەر ئەکەوێت عەشق وەک هەر کایەیەکی دیکەی ژیان بۆتە قوربانی جەهل و نەفامی ...

ئەگەر بچینە قوڵایی شانۆکە بۆمان ڕوون ئەبێتەوە حوکمڕانی و دەسەڵات ئەسپی ناو شانۆکەیە و بینەری وشیار تێئەگات باکگراوندی شانۆکە پڕیەتی لەسیاسەتی بۆگەن و ساختەکاری و چەواشەکاری ، ئەکرێت ئەم شانۆ بەدی بناغەی شۆڕشی بیر کردنەوە بێت بۆ تاک و خێزانی کورد ...

هەموو کاراکتەرەکانی سەر ستەیج بەشێوەیەکی جوان نمایشی خۆیان ئەنجامدا ، ئەکرێت ئەم شانۆ بکرێتە سەرەتایی شانۆی مۆرێرن لەکوردستان ..
ناکرێت ڕۆڵی میوزیک و گۆرانی شانۆکە لەیاد بکەین ،

لەم شانۆیەدا بەڕێک و کوالیتی کار بۆ میلۆدی شانۆکە کراوە ، میوزیک بەشێکی گەورەیە لەشانۆی مۆدێرن ،

بیرەوەریەکانی مرۆڤ بەشێکە لەشانۆکە ، ڕابردووی مرۆڤەکان بەشێکی گرنگی شانۆکەیە ، ڕۆڵی سەرەکی کاراکتەرەکان بەجوانی ئەبینرێت ،

لەشوێنێکدا دوای بیست و نۆ ساڵ دایکێک دێت و دەڵێت :
پابلۆ کچێکت هەیە ...!

پەیامی تەنهایی و باران ، حەقیقەت ئەوەندە بەئازارە حەز نەزانین ئەکەیت ..!
ژیانێک نەماوە بۆ مرۆڤی ڕاستەقینە ، عەسرێک باران ئەباری و شار فرۆشرا بوو ،
جوانترین دیمەنەکان دیمەنی کۆتایین بەتایبەت ئەو پەیامەی باسی ڕەوشت دەکات ...
( ڕەوشت بوو بەباڵندەیەک و سەرتان بڕی )
لەم بەرهەمە شانۆییەدا ژمارەیەک ئەکتەر رۆڵی تێدا دەگێڕن، لەوانە، رێشان محەممەد،

رووبار خالید،
سۆران ئەکرەم،
تاهیر عەبدولواحید،
مەستان مەریوان،
فەرهاد سەعدی
هەنار کامەران
ڕۆڵی هەموویان ناوازە و کاریگەرە .

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP