دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 29/11/2022

سودەکانی قارچک بۆلەشی مرۆڤ..!!

ئا: دەریا سەمین

ڕۆژانە بەلایک و کۆمێنت بەژداربن سوپاستان دەکەین ..

ئەم خواردنه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزاكانی (ئاسن، مس، مه‌گنسیۆم، زینك، سلینیۆم و پۆتاسیۆم) و بڕێكی كه‌م سۆدیۆم و نیشاسته‌ و چه‌وری تێدایه.
سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانى قارچك:

1- سوودی زۆرە بۆ ئەو کەسانەی خوێنیان کەمە و دەتوانن قارچک بخۆن چونکە ڕێژەی خڕۆکە سورەکان زیاد دەکات.

2- دەبێتە هۆی چالاکردنی کۆئەندامی دەمار و نوێکردنەوەی شانەکان.

3- کۆئەندامی بەرگری بەگشتی بەهێزدەکات.

4- دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئازارەکانی سەر ئێشە.

5- رێژه‌یه‌كى زۆر ئاوی تێدایە، کە ڕێگرە لەوشک بونەوەی پێست.

6- قارچك پۆتاسیۆم له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌

7-جه‌سته‌ له‌ ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه‌ و له‌ش به‌شێداری ده‌هێڵێته‌وه.ئەم خۆراکە بەربەستێکە بۆتوشن بون بەشێرپەنجە .

8- پرۆتینی پێویست به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشێت و چه‌وری له‌پێكهاته‌یدا نییه.

9- بە هۆی بوونى مادەی سیلوسوبینی تێدایە، ڕۆڵی گرنگی لە چارەسەرکردنی نەخۆشی خەمۆکیدا دەبێت.

10- ئازاری جگەر کەم دەکاتەوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کێشەی جگەریان هەیه‌.

بەھیوام ھەمولایەک لەش ساغ بن



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP