دواین هەواڵ

وەرزش‌

 23/11/2022

شۆکی دووەمی مۆندیال

دانەر ئەسڵان
ئەمڕۆ و ئەمشەو چوار شەممە یارییەکانی هەردوو کۆمەڵەکانی پێنجەم و شەشەم بەڕێوەچوون کە تیایدا شۆکی دووەمی مۆندیالی قەتەڕ تۆمار کرا ئەویش دۆڕاندنی زلهێزێکی تر بوو بەرامبەر بە هەڵبژاردەیەک لە ئاستی دووەمی تۆپی پێ کە ئەویش هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو کاتێک بەرامبەر بە هەڵبژاردەی یابان دووچاری دۆڕان هات بە ئەنجامی 1 2 لە کۆمەڵەیەک دا کە تیایدا لاڕۆخای ئیسپانیای تیادایە کە ئەمی دووەم توانی گەورەترین ئەنجامی ڕۆژەکە و تا ئێستای مۆندیال تۆمار بکات بەرامبەر بە کۆستەریکا.

لە کۆمەڵەی شەشەمیش دا یاری یەکەم کڕواتیای دووەمی مۆندیالی 2018 و مەغریب یەکسان بوون و بەڵجیکاش لە ناخۆشترین ساتەکانی دا توانی بردنەوە بەرامبەر بە کەنەدا تۆمار بکات.

ئەنجامی یارییەکانی چوار شەممە

کۆمەڵەی پێنج E
ئەڵمانیا 1 یابان 2
ئیسپانیا 7 کۆستەریکا 0
کۆمەڵەی شەش F
کڕواتیا 0 مەغریب 0
کەنەدا 0 بەڵجیکا 1



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP