هەرێم نیوز
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایدەگەیەنێت، "له رۆژانی 25 تا 28ی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكی چڕی به‌فرو بارانبارین ناوچه جیاجیاكان ده‌گرێته‌وه و هۆشداری له‌دروستبونی لافاو له ناوچه‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوكیش ده‌دات.
ئەمڕۆ دووشەمە، ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، تێیدا هاتووە، "هه‌فته‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه واته له‌رۆژانی نێوان 25 تاوه‌كو 28ی مانگ، شه‌پۆلێكی باشی بارانبارین رو له‌ناوچه‌كه ده‌كات، زیاتر شێداریه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاسته له‌گه‌ڵ یه‌كگرتنی كه‌مێك شێ له میسر و باكوری سعودیه، له‌م شه‌پۆله‌دا دو جۆری هه‌ور له ئاسمانی ناوچه‌كان ده‌بن كه زیاتر ناوچه‌ی شاخاویی به Nimbostrus ده‌پۆشرێت بارانێكی به‌رده‌وام به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر بۆ به‌رزایه‌كانی دو هه‌زار و 500 مه‌تر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، له‌ناوچه نزمه‌كان به زۆربونی جیاوازی گه‌رمی و ساردی به‌رزیه جیاوازه‌كان له‌هه‌وادا، دۆخێكی ناسه‌قامگیر دروستده‌بێت تایبه‌ت رۆژی 25ی ئه‌م مانگه ده‌بێته هۆی دروستبونی شێیه‌كی زۆر و ته‌وژمی خێرایی به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌وا كه زیاتر له‌ده‌وروبه‌ری سه‌نته‌ری پارێزگاكان روده‌دات، زیاتریش ده‌وروبه‌ری سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و كه‌ركوك پله‌ی گه‌رمی به‌رزتریان هه‌یه ده‌بێته زۆنی كۆبونه‌وه‌ی شێ و به‌رهه‌مهێنانی هه‌وری قورس تا ئاستی گه‌شه‌كردنیان بۆ هه‌وری سوپه‌رسێل كه باران و ته‌رزه‌ی خێرایی چڕیان هه‌یه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا لافاویان لێده‌كه‌وێته‌وه بۆیه باشتره له‌م ناوچانه‌دا ئاماده‌كاری هه‌بێت تا ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له ساڵی رابردودا هه‌بون دوباره نه‌بنه‌وه جارێكی دیكه كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ئه‌نجامی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌م دیاردانه زۆربون له‌ناوچه‌كانمان و ژینگه‌یه‌كی گونجاویان بۆ دروستبوه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "كۆتایی مانگ و هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتوش شه‌پۆلی دوه‌م له ئارادایه كه وه‌ك ئێستا ده‌ره‌كه‌وێت به‌هێزتره و بارانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كانی باشوریش زۆر ده‌بێت به‌هۆی هاتنی شێی ناوچه گه‌رمه‌كانی ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا و سه‌ركه‌وتن و یه‌كگرتنیان به‌نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆكانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و سور ئه‌م شه‌پۆله‌یان بارانێكی زۆر زیاتر ده‌هێنێته‌وه ناوچه‌كانی عێراق و سوریا".
ده‌شڵێت، "مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) دیارده‌ی لانینا به لاوازی به‌رده‌وام ده‌بێت، پله‌ی گه‌رمی رۆژئاوای زه‌ریای هیندی به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ده‌گاته ئاستی هاوسه‌نگ ، NAO به زۆری هاوسه‌نگ ده‌بێت ، AO نێگه‌تیڤ ده‌بێت، واتا مانگی 12 به ئه‌گه‌ری زۆر ئاستی بارانبارین له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمدا بۆ سه‌رو ئاسایی به‌رزده‌بێته‌وه مانگێكی باراناوی و سارد ده‌بێت".