دانەر ئەسڵان
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان سێ لە کاپتنی هەڵبژاردە ئەوروپییەکانی ئاگادار کردەوە لەوەی کە نابێت پەڕۆی کاپتنێتییەکانیان بۆ پشتگیری هاوڕەگەزخوازان بێت دەنا سزا دەدرێت بە کارتێکی زەرد و بڕە پارەیەکی دیاری کراو.
کاپتنەکان هەر یەک لە (هاری کین - کاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و مانوێل نۆیەر - گۆڵچی و کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فیرجیل ڤان دایک - کاپتنی هەڵبژاردەی هۆڵەندا).
بە پێی سەرچاوە ئەڵمانی و ئینگلیزی و هۆڵەندییەکانیش بێت ئەوا بەڕێوبەری ئەو هەڵبژاردانە داوایان لە کاپتنەکانیان کردووە پاشگەز ببنەوە لە بەستنی ئەو پەڕۆیانە، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەو کاپتنانە قبوڵیان نییە داواکەی FIFA و یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکانیان جێبەجێ بکەن.