هەرێم نیوز
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، "ناتوانین له‌سه‌ر سیاسه‌تی پشتبه‌ستن به نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بودجه‌ی وڵات به‌رده‌وام بین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ـی 11ی 2022، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ تیمی پارێزگای دیوانییه كۆبووه، تاووتوێی دۆخی خزمه‌تگوزاری ئه‌و پارێزگایه‌ی كرد و دووپاتیشیكرده‌وه، كه بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی (ئیداری و دارایی)ده‌بێته‌وه. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژارییش له عێراق، سوودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له رێگه‌ی پرۆگرامێكی په‌سندكراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ژاری له عێراق كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، له ئه‌مڕۆ به‌دواوه، بوودجه‌ی پێویست بۆ پارێزگاكان دابینده‌كه‌ین.
لە میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاماژه‌ی به چه‌ندین ته‌وه‌ر كرد، له‌وانه، كاریگه‌رنه‌بوونی پرسه‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و كه‌رتی گه‌شتیاری له عێراق، به‌و پێیه‌ی كه "ئیتر عێراق ناتوانێت لەسەر سیاسەتی پشتبەستن بە نەوت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی بودجە بەردەوام بێت".
باسی لەوەش کردووە، " دیاردەی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی مەترسی جددی لەسەر هەموو ئەو بەرنامە و سیاسەتانە دروستدەكات، كە لەلایەن هەر حكومەتێكەوە جێبەجێدەكرێن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئه‌م سه‌ردانه‌مان بۆ دیوانییه له‌ناكاو نه‌بووه، ئێمه له به‌غداوه ده‌ستمانپێكرد، ده‌چینه هه‌موو پارێزگاكانی عێراق".
راشیگەیاندووە، به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی عێراق له رێگا مه‌ترسیداره‌كان گیانییان له‌ده‌ستداوه، "ده‌بێت ئه‌مه كۆتایی پێبهێنرێت".